وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی سزای دواکەوتنی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بڕیاریدا



وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ لێخۆشبوون له‌ سزای دواكه‌وتنی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی له‌و كه‌یسانه‌ی ئۆتۆمبێلێك دوو گرێبه‌ستی بۆ كراوو دەشڵێت:”پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ٦٠ رۆژ له‌ كڕینی ئۆتۆمبێل خاوه‌ندارێتی بگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توشی سزا و پێبژاردنی دارایی نەبن”.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژی هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووە کە ره‌زامه‌ندی وه‌زیر وه‌رگیرا به‌ لێخۆشبوون له‌ سزای دواكه‌وتنی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی له‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئۆتۆمبێلێك دوو گرێبه‌ستی بۆ كراوه‌، جا به‌ ناوی هه‌مان خاوه‌ن بێت یان خاوه‌ندارێتی گۆڕدرابێت، به‌ پێش دواكه‌وتنی ١ی  ١١ی ٢٠٢٣.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان مینبه‌ره‌كانی میدیایی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان كه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی ٦٠ رۆژ له‌ كڕینی ئۆتۆمبێل خاوه‌ندارێتی بگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توشی سزا و پێبژاردنی دارایی نه‌بن.

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە
پێت نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە
سبەینێ چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن
دوات سبەینێ چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن
پەیوەنیدر