بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا ڕادەگەیەنێت، كە لە 5 ماددە پێكهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی سنـووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە دوکانەکانیان ئامادە بکەن، چونکە لە سەبنێوە، کە دەکاتە ڕۆژی چوار شەممە ٦ / ١٢ / ٢٠٢٣ بەشەخۆراکی نوێ دەست پێدەکات.
ڕاشیگەیاندووە، سەرەتا بە دابەشکردنی برنج دەست پێدەکات، كە بەشەخۆراكی بەشی (دەیەم)ی ساڵی 2023یە و لەسەر لیستی بریكاری مانگی 12 دەدرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر كەسێك پێكهاتووە لە یەك زەیت (یەك لیتری) و دۆشاوی تەماتە (یەك قتووی 400 گرامی) و شەكر (یەك كیلۆ) و برنج (3 كیلۆ) و نیسك (500 گرام).