ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاری نەدا



كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، بەڵام هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی پارەی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدرا لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم بە نووسراوی فەرمی داوای ناردنی سێ‌ مووچەی دیكەی كردووە بۆ مانگەكانی (10 و 11 و 12)ی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام درا، كە بڕگەیەكی تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و ئەو داوایەی حكومەتی هەرێم كردوویەتی بۆ ناردنی پارەی دیكە لەگەڵ تەرخان كردنی پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، كە تیایدا بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕاگەیاندووە، هیچ ئاماژەیەك نەدراوە بە ناردنی پارە بۆ مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەوە لە کاتێكدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 3 گوژمەی دیكەی 700 ملیاری دیکە دەکات بۆئەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەرانی پێ بدات.

سەعدی پیرە: مووچە دواشبكەوێت دەدرێت بەڵام لەدەستچوونی خوێندن ناگەڕێتەوە
پێت سەعدی پیرە: مووچە دواشبكەوێت دەدرێت بەڵام لەدەستچوونی خوێندن ناگەڕێتەوە
پاداشتی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن خەرج دەكرێت
دوات پاداشتی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن خەرج دەكرێت
پەیوەنیدر