عێراق و ئێران بە چاودێری رێكخراوێكی نێودەوڵەتی، روفاتی 49 سەرباز ئاڵوگۆڕ دەكەن كە لە جەنگی ھەشت ساڵەی نێوانیاندا (1980-1988) كوژرابوون.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بڵاوكرایەوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنەكانی نێوانیان و بەچاودێری لیژنەیەكی رێكخراوی مانگی سوری نێودەوڵەتی، روفاتی 29 سەبازی ئێرانییان رادەستی ئەو وڵاتە كردووەتەوە و ئێرانیش روفاتی 20 سەربازی رادەستی عێراق كردووەتەوە و سەرجەمیشیان لە جەنگی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵی 1980 تا 1988 كوژرابوون، جگە لە یەك روفات، ئەوانی تر نەناسراونەتەوە”.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە”ئاڵوگۆڕی روفاتەكان لە خاڵی سنووری زەرباتیە بەڕێوەچووە لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەساڵی 2008 لە نێوان عێراق و ئێران واژۆكراوە “.