بانکی ناوەندیی عێراق کار بە یۆرۆ دەکات



دوای رێککەتنی لەگەڵ حکومەتی تورکیادا بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە یۆرۆ بەبازرگانان بدات ئەوەش بەهۆی ئەوەی بانکەکە دەیان ملیۆن یۆرۆی کۆکردووەتەوە و بەمەبەستی ھێنانی کاڵا لە تورکیاوە دەیداتە بازرگانان.

ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق لە سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی تورکیا و عێراق ڕێککەوتن ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان لە دۆلارەوە بکەن بە یۆرۆ و لیرەی تورکی، لەئێستادا بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن یۆرۆی کۆکردووەتەوە و بەمەبەستی هێنانی کاڵا لەتەرکیاوە دەیداتە بازرگانان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بازرگانانەی کاڵا لە تورکیا ھاوردە دەکەن سەرەتا پارەکانیان بە دینار لە بانک دادەنێن، دواتر بانکی ناوەندی بە یۆرۆ پارەکانیان بۆ خەرج دەکات و ڕادەستی لایەنی تورکی دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوەی نێوان تورکیا و عێراق کاریگەری لەسەر بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەبێت و بەهاکەی بەرز بکاتەوە.

خواستی جیهانی بۆ چەک و پێداویستی سەربازی زیادیکردووە
پێت خواستی جیهانی بۆ چەک و پێداویستی سەربازی زیادیکردووە
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدر