چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ناجێگیرە و دوو ڕۆژ دەبێت بەهاکەی ڕووی لە بەرزی کردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزی و نزیکەی هەزار دیناری لێبوەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا پاش نیوەڕۆی دوینێ نرخەکەی بەرزبوەوە و گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار.
ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕووی لە نزمی کردەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار ٦٠٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزاری بە نەقد بوو، لە کاتێکدا دوێنێ بڕی ٢٢ ملیۆن ٩٢٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە.