باج لەسەر هەندێک بەرووبوومی هاوردەکراو هەڵدەگیرێت



وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، بەهۆکاری بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان باج لەسەر هەندێک لە بەرووبوومە هاوردەکراوەکان هەڵگیراوە،.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ” بەهۆکاری بەرز بوونەوەی نرخی بەرهەمەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی خەیار، کوولەکە، پیاز، تەماتە و باینجان هەڵگیراوە، “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە کاتێکدایە، لەئێستادا کە وەرزی پایزە زۆرینری ئەو بەرهەمانە لەناوخۆدا نەماون، وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ ئەو مەبەستە باجی لەسەر ئەو بەرهەمانە لابرد، بۆ ئەوەی نرخیان بەرز نەبێتەوە، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی باجیان لەسەر لابراوە ئێستا ئامادەکاری بۆ چاندنیان دەکرێت، تاکو بەهاری داهاتوو بەرهەمەکان پێدەگەن”.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، ئەوەی ئێستا هەیە لە ناوخۆ بریتییە لە ترێ، هەنار، پەتاتە و هەندێک بەرهەمی دیکە کە پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕدەکەنەوە”.

هیوا عەلی دەشڵێت، “ئێستا لە هەرێمی کوردستان چەند بەرهەمێکی دیکە پێگەیشتوون و بەشی پێداویستی ناوخۆ زیاتر پڕ دەکەنەوە، وەک بەرهەمە گەڵا سەوزەکان سڵق، کەلەرم، کاهو، توور، شێلم و قەڕنابیت، لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن”.

وێنە؛ پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل ١٩ برینداری لێکەوتەوە
پێشت وێنە؛ پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل ١٩ برینداری لێکەوتەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگێکدا ٦٧٥ پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکردووە
دواتر قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگێکدا ٦٧٥ پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکردووە
پەیوەندیدار