قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی ڕابردووی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٦٧٥ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه و ٦٢ شوێن داخراوە.
له مانگی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێشوو ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی ڕابردووی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه، له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان، بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان حه‌وت هه‌زار و ١٣٥ سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره ته‌نها ٦٧٥ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه كه به‌راورد به‌مانگی پێشوتر ژماره‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كه‌میكردووه.
ئاماژەی بەوەکردووە، له مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ٣٠٨ شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، لەكاتێكدا مانگی پێشووتر ژماره‌كه ٤٠٥ شوێن بووه، ژماره‌ی داخستنه‌كان له‌مانگی ڕابردوودا ٦٢ شوێن بووه کە به‌راورد به مانگی پێشووتر ژماره‌كه زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه داخراوه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و یاسایی.
ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، له مانگی ڕابردوودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه پێنج شوێن ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپ و ماوه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ١٦ تۆن و ٦٦٣ کیلۆگرامە، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، به‌ڵام له مانگی پێشووتردا بڕه‌كه‌ی ٩٣ تۆن و ٨٧٣ کیلۆگرام بووە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە ٦٠ ملیۆن دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.