کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت دەبێت کرێی پارەی کارەبای ئەسانسۆر و ڕووناکی و پەمپی ئاوی ستییەکان بەپێی بەکارهێنان وەربگیرێت نەك بڕێکی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پارەى کارەباى نیشتیمانى بۆ خزمەتگوزارییەکانی (ئەسانسۆر و تۆڕى ڕووناکى و پەمپى ئاو)ی ستییەکان بڵاوکردەوە.
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كارهبایان بۆ دانرابێت و مانگانە بخوێندریتەوە و پاشان بڕی پارهكهی بەسەر خاوەنى یەکەکاندا دابەشبکرێتەوە، کە ئەم خزمەتگوزاری کارەبایە تەنها تایبەتە بەو یەکانەی لەناو باڵهخانهکاندان و ئەوان بەکاریدههێنن.
جەختیشیکردەوە کە دەبێت کرێی کارەبای ئەو خزمەتگوزارییانە لە باڵهخانهیەک بۆ باڵهخانهیەکی تر بەپێی پێوەرەکەیان بڕی پارهكهیان جیاوازی هەبێت، نەوهک بەشێوەى دیاریكراو وەربگیرێت.