دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە تورکیا کۆچکردن و گەیشتن بە کەنارە ئاوییەکانی یۆنان، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 254.7% زیادی کردووە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی یۆنان، پاڵنەرە نایاساییەکانیان چڕتر کردووەتەوە و بەردەوام بە “نایاسایی” کۆچبەرەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا بە هەمان ئاڕاستە و هەمان کات، بەبێ ئەوەی بگەنە سەر وشکانی.
ڕاشیگەیاندووە، سەرەڕای زیادبوونی رێژەی هاتن، تەنیا لە پێنج مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار کەس، بە توندوتیژی لە دەریای ئیجە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنان گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا.
ئاشكراشی كردووە، تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، 70 حاڵەتی پاڵنانی نایاسایی لە دەریای ئیجە تۆمارکراوە، کە لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی هێلینیک-ەوە ئەنجامدراوە، هەروەها 2 هەزار و 56 کەس (منداڵ، ژن و پیاو) مافی پەنابەرییان لێ زەوت کراوە.