سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: ئازارەكانی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی پێ‌ بهێنن



ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێویسته‌ هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا له‌ به‌غدا سه‌ردانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی كرد و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ قسه‌ی له‌باره‌وه‌ كرا.

ڕاشیگەیاندووە، هه‌ردولا هاوڕابوون، كه‌ هاووڵاتیانی عێراق پێویستیان به‌ خزمه‌تی زیاتره‌ و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێت به‌ تایبه‌تی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست له‌م بارەیه‌وه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ پشتگیری خۆی پیشاندا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم و ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاربێت و شه‌فافیه‌تی پێویست له‌ داهات بخاته‌ڕوو.

كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە هەڵكشانە
پێت كۆچ كردن بۆ ئەوروپا لە هەڵكشانە
سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ لە دوو گەڕەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر