سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لەپرۆژەی (یەکتربڕی ئارام) بەردەوامە و سێ قۆناغی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە بە بەردەوامی کار لەپڕۆژەی یەکتربڕی ئارام دەکرێت تا لەنزیکترین کاتدا پڕۆژەکە بچێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییان.
ڕاشیگەیاندووە، قۆناغەکانی کارکردن لە ئێستادا بڕگەکانی تێکەڵە ڕێژکردن و ئامادەکاری بۆ قیرتاوکردنی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد (عەلوەی کۆن) دەكرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، دانانی گیردەر بۆ ئەندەرپاسەکە و دەستکردن بەکاری ئاوەڕۆی ناو ئەندەرپاسەکە بەردەوامە.