یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی بەفرەوە لەناوچەیەكی هەرێم تۆماركرا



ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک ناوچەی گەشتیاری پرژە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاپۆرتێکی لیوا عەبدولڕەحمان سوڵتان پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای چۆمان لە نزیک ناوچەی گەشتیاریی پرژە، كە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر لەسەر ڕێگاکە خلیسکاوە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچوو و بووە هۆی وەرگەڕان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەداخەوە ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە بەهۆی خلیسکانی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی بەفرەوە.

هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران کراوە پابەندبن بە هێماکانی هاتووچۆ و سیگناڵ و ڕێنماییەکان لە پێناو دڵنیابوون لە سەلامەتی هەموو لایەک.

بارانی بەلێزمە و بەفر ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت بارانی بەلێزمە و بەفر ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو هەرزان دەبێت
دواتر نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو هەرزان دەبێت
ەیوەندیدار