لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا



لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە چۆمان و ئیبراهیم خەلیل، چوار کەس گیانیان لە دەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبێلێك لە سنووری شارۆچکەی چۆمان هەڵدێرا کە ژمارەیەك گەشتیاری لە نێودابوو و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل وەرگەڕا و گیانلەدەستدانی کەسێك و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

هەر ئەمڕۆ دوو کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی کەرکووك-هەولێر گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرۆك کۆمار: کێشەکانی خۆمان چارەسەرکرد و ئێستا لەناوچەکەدا نێوەندگیرین
پێشت سەرۆك کۆمار: کێشەکانی خۆمان چارەسەرکرد و ئێستا لەناوچەکەدا نێوەندگیرین
زانیاری لەسەر فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوکرایەوە
دواتر زانیاری لەسەر فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار