نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت



لە بەغدا وەک ئەزموونێکی تاقیکاری نان و سەموون لەبری بەشەئاردی مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت، ئەگەر ئەزموونەکە سەرکەوتووبێت لە عێراقیش جێبەجێدەکرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، سەبارەت بە دابەشکردنی نان و سەموون لەبری بەشەئاردی مانگانە ڕایگەیاند، لە بەغدا لە بری بەشە ئاردی مانگانە نان و سەموون بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت بە شێوەیەکی ئەزموونی و ئەگەر سەركەوتوو بێت بە هەمان شێوەیە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەغدا بەشێوەیەکی ئەزموونی بۆ ماوەی شەش مانگ نان و سەموون بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت لە بری بەشەئاردی مانگە، هەر هاووڵاتییەک کارتی بۆ دروست دەکرێت و لە نانەواخانە یاخود فڕنێکی نزیک لە ماڵەکەی خۆی دەتوانێت ڕۆژانە وەریبگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەو ئەزموونە تاقیکارییە لە عێراق ئەنجامەکەی سەركەوتوو بێت لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت، بەڵام دەبێت رەزامەندی هاوڵاتییانی لەسەر بێت و ئارەزوومەندانە دەبێت و ئێستا چاوەڕوانی دوا بڕیاری حكومەتی عێراق لەسەر ئەو پرسە دەكرێت.

 

شارەوانی هەولێر نوسینی ڕیکلام لەسەر دیوارەکان قەدەغە دەکات
پێت شارەوانی هەولێر نوسینی ڕیکلام لەسەر دیوارەکان قەدەغە دەکات
ئێران ھۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات
دوات ئێران ھۆشداری لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دەدات
پەیوەنیدر