وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ساڵی نوێوە پێدانی پارەی بەنزین لە بەنزینخانەكان بە كاش نامێنێت و دەبێت بە كارتی ئەلیكترۆنی.
حسێن تاڵیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ڕایگه‌یاندووە، ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی مامه‌ڵه‌ی كاش له به‌نزینخانه‌كاندا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا ڕوونادات، به‌ڵكو له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2024دا ڕووده‌دات.
ڕاشیگەیاندووە، ناوه‌ندێك له زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كان ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌م بابه‌ته بۆ زۆرێك له هاووڵاتیان.
جەختیشی كردۆتەوە، لەكاتی پارەدان بۆ كڕینی بەنزین لەڕێگەی كارتەكەوە پارەی زیادە وەرناگیرێت و هەر ئەو بڕە پارەیە دەبێت، كە لەسەر شاشەی بەنزینخانەكە دەركەوێت بۆ ئەو بڕە بەنزینەی شۆفێر دەیكڕێت.
ئاشكراشی كردووە، له هه‌ر بهنزینخانهیەك ئامێرێكی پاره‌دانی تێدا به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ دواكه‌وتنێك له پرسی پێدانی حه‌قده‌ستدا نه‌بێت و پڕۆسه‌كه ئاسان و خێرا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هیچ كێشه و گرفتێك دروست ناكات، به پێچه‌وانه‌وه پڕۆسه‌ی پاره‌دان خێراتر ده‌كات، چونكه پاره‌دان به كاش كاتێكی ده‌وێت بۆ ژماردنی پاره‌كه.