سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردەوە، لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرجەنتینی، ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكان نەبووە كە ئامادەكاریین بۆ یاریی كۆتایی مۆندیالی قەتەر بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەرەنسا.
ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ڕایانگەیاند”مێسی بەدەست ئازاری ژێيەكانی ئەژنۆیەوە گیرۆدەیە و ئەمەش بۆتە مایەی ئامادەنەبوونی لە مەشق و ڕاهێنانەكان”.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن”یاریزانە ئەرجەنتینییەكە، وێڕای ئەمەش سورە لەسەر بەشداریی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە یاریی كۆتایی مۆندیالی قەتەر بەرامبەر بە فەرەنسا”.
بڕیارە یاریی كۆتایی مۆندیال لە یاریگای لۆسێل لە یەك شەممەی داهاتوودا لە كاتژمێر شەشی ئێوارە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسادا بەڕێوەبچێت.