وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ ڕاژەی فەرمانبەران دەردەكات



دوابەدوای نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات بە هەژمار كردنی خزمەتی (پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی) بۆ سەر ڕاژەی فەرمانبەران.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، كە بە ژمارە 10 لەمساڵدا دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، ئاماژە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بۆ هەژماركردنی ڕاژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی.

بەپێی گشتاندنەكەی دارایی، “هەژماركردنی ڕاژەكانی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی، پێش دامەزراندن هەژمار دەكرێت، واتە نەكەوتبێتە ناو ڕاژەی كردارەكی (فیعلی) فەرمانبەر، نەوەك نێوان دوو دامەزراندن”.

هاوكات بڕیاریشی داوە، “هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە جارێك دامەزرابێت، هەر ڕاژەیەكی دیكەی هەبێت لەنێوان دامەزراندنەكانی، ئەوا بۆی هەژمار دەكرێت، لەچوارچێوەی ڕێنماییە بەركارەكان”.

بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای مووچە و یاسای خزمەتی پارێزەرایەتی، هەر خزنەتێك بە كۆنووسی لیژنەی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران هەژمار بكرێت، دەبێتە هۆی پلەبەرزكردنەوە و زیادكردنی مووچە و گۆڕینی ناونیشانی وەزیفی.

کارتی بانکی بۆ جوتیارانی عێراق و هەریم دروست دەکرێت
پێت کارتی بانکی بۆ جوتیارانی عێراق و هەریم دروست دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار خەرجدەکات
دوات وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار خەرجدەکات
پەیوەنیدر