لێپرسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەو توێژە، یەکێکە لە خزمەت و کارە گرنگەکانی هەر کۆمەڵگە و حکومەتێک.
جوتیتار عادل، لێپرسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتدا پیرۆزباییەی گەرم لەو توێژە خۆشەویستەی کۆمەڵگا دەکەین”.
ڕاشیگەیاندووە، “گرنگیدان بە پێداویستییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەو توێژە، یەکێکە لە خزمەت و کارە گرنگەکانی هەر کۆمەڵگە و حکومەتێک”.
جەختیشی كردەوە، كە ئەو توێژە “وەک هەر توێژێکی دیکە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بکەن”.