3-12 ی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە و تەندروستی گشتی سلێمانی بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتر بەو توێژەی کۆمەڵگە دەدات.
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرد و وتی،
بەبۆنەی رۆژی 3 ی كانونی یەكەم، رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دەكەین و هەموو هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەم توێژەی كۆمەڵگا.
د.سەباح ئاماژەی بەوەدا، بەڵێنی پیشكەش كردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دوپاتدەكەینەوە بەهۆی ئەوەی ئەوان زیاتر شایستەن بۆئەوەی خزمەت بكرێن ،
ڕوونیشیکردەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان و كارئاسانی كردن بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەر بەشداری كۆمەڵگا بكەن.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری کارەکانی ئەمساڵی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
لەماوەی ئەمساڵدا 1983 پشكنینی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان ئەنجامداوە بۆ پێداچوونەوە بەڕێژەی کەم ئەندامی
ئەمساڵ لەڕێگەی لیژنەکانەوە 50 کورسی كارەبایی و 875 کورسی ئاسایی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دابینكراوە
150 کورسی ئاسایی بۆ یەكێتیی كورتەباڵاكان دابین كراوە وە بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ دابینکردنی زیاتری پێداویستیەکانیان .