بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ٥٠ قەڕەوێڵەی بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دابینکرد.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە ٥٠ قەرەوێڵەیی کارەبایی بۆ بەشەکانی ئیسک و شکاوی، نەشتەرگەری، هەناوی، بوژانەوەیی دڵ، نەشتەرگەری مێشک و دەمار، نیرۆلۆجی ،فریاکەوتنی هەناویی نەخۆشخانەی شار دابینکرا.
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گەورەترین نەخۆشخانەیە لە پارێزگای سلێمانی، ناسراو بە نەخۆشخانە ٤٠٠ قەرەوێلەییەکە یەکێکە لە گەورەترین و فراوانترین نەخۆشانەکانی شاری سلێمانی، و لە ڕووی پسپۆڕییەوە بە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتی دادەنرێت .
لە ساڵی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی دانراوە و دەست کراوە بە دروست کردنی، سەرەڕای ئەوەی تەواو بوونی ئەم نەخۆشخانەیە ماوەیەکی زۆری خایاند ، دواجار لە ڕێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١٣ پڕۆژەکە تەواو کراوە و لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠١٤ بەشێوەیەکی فەرمی نەخۆشخانەکە دەستی بە کارکردن کردووە .