مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندان ڕادەگەیەنن و جەختدەكەنەوە، سبەینێ لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا “خۆپیشاندانی فراوانی ساڵ” ئەنجام دەدرێت.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بانگەوازێكدا بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و دوكاندارەكان و سەرجەم هاووڵاتیان ڕایدەگەیەنن، سلێمانی بڕیارمانداوە بە هاوکاری هاوڕێیانمان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و قەزای شارەزور سبەی یەکشەممە ٣ / ١٢ / ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵ ئەنجام بدەین.
دەشڵێن، ” لەگەڵمان بەشداربن و بێنە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە، چونكە بێدەنگی زیاتر قەیرانی زیاتر و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و بێ بازاڕی زیاتر بەرهەم دەهێنێت”.
دەقی بانگەوازەكە:
بەناوی خوای گەورە
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای سلێمانی
ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بڕیارمانداوە بە هاوکاری هاوڕێیانمان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و قەزای شارەزور سبەی یەکشەممە ٣ / ١٢ / ٢٠٢٣ خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵ ئەنجام بدەین
بۆیە داواکارین لە سەرجەم چین و توێژەکان
زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، دایک و باوکی خوێندکاران ڕۆشنبیران ، هونەرمەندان، مامۆستایان ، فەرمانبەران ، کاسبکاران ، خانەنشینان ، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان .
لەگەڵمان بەشداربن و بێنە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە
هەرلێرەوە داواکارین سبەی یەکشەممە کاسبکار و دوکاندارەکان بۆ چەند کاتژمێرێک دووکان و بازاڕەکانیان دابخەن و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکانیان بکەن و بەشداربن لە خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵ
چونکه قەیرانەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی بێدەنگیەکانی دوێنێن ، بێدەنگی زیاتر قەیرانی زیاتر و بێ مووچەیی و بێ کارەبایی و بێ بازاڕی زیاتر بەرهەم دەهێنێت
هەموومان بەیەکەوە
بەرەو خۆپیشاندانی بەرفراونی ساڵ لە سبەی یەکشەممە ٢ / ١٢ / ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا .
بایکۆت بەردەوامە ، سبەی خۆپیشاندانی بەرفراوانی ساڵە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی .