وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەممە (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣)، دەستیان بە دابەشكردنی پشکی دووەمی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، نەجەف و کەربەلا كردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دابەشكردنی پشکی دووەمی نەوتی سپی لە بەغدا و بابل و کەربەلا و نەجەف ڕاگەیاند، بە ڕێژەی ١٠٠ لیتر بۆ هەر خێزانێك”.
حسێن تالیب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوەکردووە، “پشکی دووەم لە بەغدا لە ڕێگەی کارتی ژمارە 1 دەبێت، هاوکات کارتەکەش لە بابل دەبێت بە ژمارە 10، کەربەلا بە ژمارە 6 و نەجەف بە ژمارە 4ی ساڵی 2019″.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان داوا لە هاووڵاتیان دەکات، کە “نەوت لە ڕێگەی فرۆشگاکانی دابەشکردن، وێستگەکان، گۆڕەپانی نەوت و گاز، بریکارە گەڕۆكەكانەوە دابین دەكرێت”.
حكومەتی عێراق مانگانە بڕی 100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێك بە 15 هەزار دینار دابین دەكات، كە بەرمیلی دەكاتە 30 هەزار دینار و بۆ ئەمساڵیش بڕیاری داوە بە نرخی پاڵپشتی كراو نەوت بۆ هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان بنێرێت بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك.