سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی شینکەی شاری سلێمانی، کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، کەسێک لە ماڵی خزمێکیدا سەرقاڵی کارکردنی کارەبایی دەبێت و لەکاتی کارەکەیدا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیان لەدەستدەدات.
ڕووداوەکە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان لەگەڕەکی کانیشینکەی شاری سلێمانی ڕوویداوە، لەکاتێکدا کەسەکە سەرقاڵی کارەکەی بووە کارەبای نیشتیمانیی هەڵکراوە و بەهۆیەوە تەزووی کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیشەی کرێکارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە و خێزاندارە، هاوکات، خاوەنی منداڵێکی تازە لەدایکبووە.
هاوکات، بەمەبەستی توێکاری تەرمی کرێکارەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.