کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیک دەبنەوە، هاوکات خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 21
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 20
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 14
گەرمیان : 23