لەچورچێوەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە عێراق کرا پابەندی بەڵێنەكانی بێت لەپێناو پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تێدایە.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئەنجامداوە.
بلینكن ڕایگەیاند، كاركردن لەگەڵ عێراق و هاوبەشانی دیكە لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی درێژەدان بە هەوڵی دانانی “بنەمای ئاشتییەكی دادپەروەرانە و بەردەوام” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوە داواشی لە سودانی كرد پابەندی بەڵێنەكان بێت لەبارەی پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تیایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوو مانگی ڕابردوودا هێرشی سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا زیادیانكرد، كە گومان دەکرێت گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران لە پشتیانەوەن.
هاواکات وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانە هێزەكانی ئەمریكا چەند هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سەر ئەو گروپانە ئەنجامدا.