داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشکرا کرا



ئەمڕۆ هەینی (1ی کانونی یەکەمی 2023) وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوت دەلێت “کۆی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، کە کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاوی گەیشتە (102) ملیۆن و (975) هەزار” و (782) بەرمیل، کە داهاتەکەی دەگاتە 8 ملیار و 512 ملیۆن دۆلار”.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی بەیاننامەکە، “کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (١٠١) ملیۆن و (٧٦٤) هەزار و (٦٢٠) بەرمیل بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن (172) هەزار و (383) بەرمیل بووە، لەکاتێکدا هەناردەی قەیارە یەک ملیۆن و 38) هەزار (779) بەرمیل بووە”.

ئەو کۆمپانیایە نەوتییە ئاماژەی بەوە کردووە کە “تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە ٣ ملیۆن (٤٣٣) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تێکڕای نرخی یەک بەرمیلیش گەیشتووەتە (٨٢.٦٦) دۆلار”.

ناتانیاهو: بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر غەززە
پێت ناتانیاهو: بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر غەززە
داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
دوات داواکراوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
پەیوەنیدر