وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا ئاسایی بونەوەی سیستمی کارەبای هەرێمی ڕاگەیاند.
وەزارەتی کارەبا بلاویکردەوە، تیمەکانی کارەبا لەوانە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەبایان چارەسەر کرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد.
بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، دوای زیاتر لە ١٣ کاتژمێر کەمێک لەمەوبەر گرفتەکە جارەسەر کراو، سیستمی کارەبای هەرێم کەوتەوە کار.