وەزارەتی کارەبا هۆکاری نەبوونی کارەبا ئاشکرا دەکات



وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بە هۆکاری کوژانەوەی کارەبا کرد و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە خستەروو.

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات،بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.

ڕاشیاگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد. بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت.

تەنها لەماوی 10 ساڵی ڕابردوودا نیوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچوون
پێت تەنها لەماوی 10 ساڵی ڕابردوودا نیوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچوون
کەشناسی داتای مانگی پێشووی بڵاوکردەوە
دوات کەشناسی داتای مانگی پێشووی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر