سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتەوە پەیامێکی ئاراستەی پارێزگای دیالە کرد و دەڵێت” به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين کە بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه”.
نێچیرڤان بارزانای لە پەیامەکەیدا دەڵێت، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و هێرش و په‌لاماره تيرۆرستيیانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنن كه تيرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كى جددييه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانايه‌ك و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.
هاوکات سەرۆکی هەرێم هاوخەمی خۆی بۆ پاریزگاکە و کەسوکاری قوربانیان دەربڕی و وتی”خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌ين، هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين، نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان، ئاماده‌ن.
شەوی پێنجشەممە لەناوچەی عوزێم لە باکوری پارێزگای دیالە چەکدارانی داعش ھێرشیانکردەسەر یەکەیەکی سوپای عێراق و لە ئەنجامیشدا ئەفسەرێکی سوپا بە پلەی نەقیب کوژرا.
دوای ھێرشەکەش سوپای عێراق ھێزی زیاتری بۆ وەڵامدانەوەی داعش رەوانەی ناوچەکە کرد و ھەڵمەتی کێوماڵکردنیشی بۆ دۆزینەوەی پێگەکانی داعش دەستپێکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کردبوو، بەھەوڵی ئەمنییەکان، ئەمساڵ ئاستی مەترسییەکانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، ٩٥% کەمیکردووە.