ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی راگەیەندراو بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکەدا خانمێک زۆرینەی دەنگی بە دەستهێنا
شینێ ئیختیار فارس، بە بەدەستهێنانی ٢ هەزار و ٣٣٧ دەنگ زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکەی بەدەستهێناوە و دوای ئەویش نەوزاد رەباتی بە بەدەستهێنانی ٢ هەزار و ٢٧٣ دەنگ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ژووری پیشەسازی و بازرگانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠-١١-٢٠٢٣، لە تەلاری هونەر بەڕێوەچوو ٢٦ کەس خۆیان بۆ ١٣ کورسی هەڵبژاردنەکە کاندید کردبوو پرۆسەکە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە کۆتایی هات.