مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی دەکەن



مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایانی ئایینی دەکەن و داوایان لیدەکەن لە وتاری ڕۆژی هەینیدا پشتیوانی لە مامۆستایان بکرێت.

مامۆستایان لە پەیامەکەیاندا، داوادەکەن مامۆستایانی ئاینی لە وتاری ڕۆژی هەینیدا پشتیوانی لە مامۆستایان بکەن و هانی هەموان بدەن ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ مامۆستایان ناڕەزایەتی دەرببڕن.

دەقی پەیامەکەی مامۆستایانی نارازی:

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

بۆ بەرێزان مامۆستایانی ئاینی

وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ (42) البقرە.

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَتَمَ شَهَادَةً عِندَهُ مِنَ اللَّهِ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (140) البقرە.

بۆ بەڕێزان مامۆستایانی ئاینی و میراتگرانی پیغەمبەر(صلی اللە علیە و سلم)

بابەت: داواکاری

پرسیارکرا لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئایا کام جۆرە جیهاد و تێکۆشانە باشترینە لە وەڵامدا فەرمووی:

“كلمةُ حقٍّ عند سلطانٍ جائرٍ”

واتە وتنی وتار و قسەی ڕاست و ڕەوا بە گوێی کاربەدەستی ناڕاست و ناڕەوادا.

بەڕێزان مامۆستایانی ئاینی قەدر گران و بە هەڵوێست

وەك ئاگادارن ئەوە بۆ سێ مانگ دەچێت ئێمە لەسەر شەقامین و بایكۆتی ناوەندەکانی خوێندنمان کردوە، بەشێكی زۆرتان شاهید و بەشداری سەرجەم چالاكییەكانمان بوون، بۆ ئەو بەشداریانەتان پێزانینمان هەیە،بەڵام چاوەڕوانی زیاتریشمان لێتان هەیە بۆ ڕۆژی یەك شەممە

لەژێر ڕۆشنایی ئەم ئایەت و فەرمودانەدا داواکارین لە میراتگرانی پێشەوامان و وتارخوێنانی ڕۆژی هەینی ..

یەكەم/ بە قەبارەیەكی زۆرتر و گەورەتر بەشداربن لەگەڵمان لە خۆپشاندانەکان

دووەم/لە ڕۆژی هەینی بەشێك لە وتارەكانتان تەرخان بكەن بۆ ئەو خەباتە سپییە ڕەوایەی مامۆستایان هەم هانی خەڵك بدەن لەگەڵمان بەشداربێت و پشتیوانبێت..

چونكە ئێوە لە ئێمە باشتر دەزانن كە ئەم دەسەڵاتە چەندە زاڵمە بەڵام بەهۆی نەبوونی یەكێتیەك لەنێوان چین و توێژەكان ئەو زوڵمە هەر زیاتر و زیاتر دەبێت ..

ئێمەش باش دەزانین كە ئێوەش بێزار و ناڕازین لە زوڵم و ستەم و پشتیوانی گەلی ستەمدیدەو ماف خوراون چونکە خۆتان تێکەڵترین و ئاگادارترین چینی کۆمەڵگەن، ئێمە دەزانین کە تا ئێستا بەڕێژەیەك خاتری ئەم دەسەڵاتەتان گرتووە لە بەر خاتری خۆیان نا لەبەر خاتری خەڵك و گەل و نیشتمان.

بەڵام ئێستا كاتی هەماهەنگی و پشتیوانییە با ئێمە وەك دوو توێژی نزیك لەیەكتر كە كاری هەردووكمان پەروەردەو چاكەخوازییە پشتیوانی یەكتربین و ببینە سەرەتای یەكگرتنی كۆمەڵگا و کۆتای هێنان بە زوڵم و ستەم و نادادی.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان بۆ هەموو لایەکتان.

وسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

مامۆستایانی ناڕازی

وانەبێژانی ناڕازی

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێت دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
قەیرانی وشکەساڵی بەروبوومەکانی عێراق لەناو دەبات
دوات قەیرانی وشکەساڵی بەروبوومەکانی عێراق لەناو دەبات
پەیوەنیدر