نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاریکرا



نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ڕایگەیاند، نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە لە دهۆک ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.

دوێنێش، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم مانگە نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لەسەروو ١٠ هەزار دینارەوە بێت.

پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە جۆرێک لە هەولێری پایتەخت رۆژانە تەنها ٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان و لە سلێمانی ٧ کاتژمێر، دهۆک ٨ کاتژمێر و هەڵەبجە ٦ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە.

بەهۆی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیستیمانی بە هاووڵاتیان خاوەن مۆلیدەکان ناچاربوون پیدانی کارەبا بە هاووڵاتیان زیاد بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێرەکانی کارەبا و بارگرانی بۆ هاووڵاتیان.

ساڵانە لەگەڵ گەیشتنی وەرزی سەرما و گەرما، پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان کەمدەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە وەرزە ساردەکاندا هاووڵاتییان گرفتی نەبوونی نەوتیان هەیە، هەرچەندە ئەمساڵ حکومەتی هەرێم نەوتی بەسەر مالاندا دابەشکرد و بەردەوامیشە،لە وەرزی گەرماشدا گرفتی کەمئاوی دروستدەبێت، هاووڵاتییان سەرەڕای نەبوونی سوتەمەنی بۆ گەرمکەرەوەکان و ئاو بۆ فێنککەرەوەکان، کارەبای نیشتیمانیشیان کەمە و بەپێی پیویست سوودی لی نابینن.

حەلبوسی: عێراق جێناهێڵم و ئامادەی لیکۆڵینەوەم
پێت حەلبوسی: عێراق جێناهێڵم و ئامادەی لیکۆڵینەوەم
چەند رێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان لەبارچووە
دوات چەند رێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان لەبارچووە
پەیوەنیدر