قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لەڕووی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤەوە کرا. هاوڕابوون کە لە ماوەی داهاتوودا پێکەوە کاری هاوبەش بکەن بۆ باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێم.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەبچێت، بە تایبەتیش ئاماژە بە دۆخی کەرکوک کرا.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی تر درێژکرایەوە
پێت ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی تر درێژکرایەوە
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات
دوات نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات
پەیوەنیدر