حزبەکەی حەلبوسی مەترسی هەڵوەشانەوەی لەسەرە



بەڕێوەبەرایەتی حزبەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەکی بەرزکردەوە بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەسەرکارلادراوی پەرلەمانی عێراق سەرکردایەتی دەکات.

نوسراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکاری داواکەی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی حەلبوسی گەڕاندووەتەوە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان.

شارەزایانی یاسایی دووپاتیان کردەوە کە پارتی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، ڕەنگە هەڵبوەشێتەوە، بە پشتبەستن بە چالاکییەکانی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەری دەوڵەت دەکات.

یاسای لایەنە سیاسییەکان ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ بە تایبەتی لە بڕگەکانی مادەی ٣٢ی یاساکەدا هاتووە، کە دادگا مافی هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی هەیە ئەگەر سەلمێندرا کە چالاکیەک ئەنجام دەدات کە مەترسی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت، و یەکپارچەیی خاکەکەی یان هەر چالاکیەک ئەنجام دەدات کە دەستوور پێشێل بکات.

جێگای سەرنجە کە پارتی تەقەدوم کە حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، پێشتر گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بی جی ئاڕ کە پەیوەندیدارە بە ئیسرائیلەوە هەبووە، سەرەڕای ئەوەی کە یاسای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش هەبوو، بەڵام مامەڵەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو قەوارە ئیسرائیلییە قەدەغەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات
پێت نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئیمارات
“ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە”
دوات “ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە”
پەیوەنیدر