وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بە وەکالەت پەنابردنی عێراقی بۆ دادگای ناوبژیوانی پاریس بە “ناعەقڵانی” وەسف کرد کە بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا عێراق لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم حەوت ملیار دۆلار زیانی کردووە.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه، ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت.
وتیشی: “ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به عێڕاق گه‌یاندووه”، بۆیە داواكه‌ی عێراق له دادگای ناوبژیوانانی پاریس بە “ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی” وەسفکرد کە بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
جەختیشیکردەوە کە هیچ كێشهیەکیان نییه له ڕێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت و “تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه رێككه‌وتن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه”.
کەمال محەمەد دووپاتیشیکردەوە کە “گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستوورین و له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی دایە”.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەوەشی خستەڕوو کە له ڕێگه‌ی پاڵاوتگه‌كانی ناوخۆوه، به‌نزین و گازوایل و غازی ماڵان و غازی تایبه‌ت به كارپێكردنی وێستگه‌کانی كاره‌با و نه‌وتی سپی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
وتیشی: “به وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقم وتووە نه‌وت به چ نرخێك ده‌درێته هاووڵاتییانی عێراق پێویستە به هه‌مان نرخیشی بدرێته هاووڵاتییانی كوردستان؛ كه خۆی لیتری به 150 دیناره كه چی بڕیارە بۆ ئێمه بە 250 دینار بینێرن”.