زاخۆ؛ تەرمی ژنێكی تەمەن 45 ساڵ دۆزرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، تەرمی ژنێكی تەمەن 45 ساڵ بە كوژراوی لەسنوری ناحیەی دەركار دۆزرایەوە و پاش لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە و بەچەقۆ كوژراوە، ژنەكەش خاوەنی پێنج منداڵ بووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 12ی 2022 تەرمی ژنێك بە ناوی (س. ڕ. ع) تەمەن 45 ساڵ لە سنوری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەكوژراوی دۆزرایەوە، كە ژنەكە خاوەنی پێنج منداڵ بووە و پێشتر لە شڵتەر بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تەرمەكە ئاسەواری چەقۆی پێوە دیارە و تا ئێستاش هیچ كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی ئەو ژنە دەستگیرنەكراوە و لێكۆڵینەوەكان لەوبارەیەوە بەردەوامن، لە ئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستیپێكردوە.

بە پێی زانیارییەكان، ئەو ژنە پێش مانگێك لە شەڵتەری ژنان بووە و دوای ئازادكردنی پێیان وتووە مەترسی لەسەر ژیانت نییە.

 

تەقینەوەكەی لۆكاربی.. ئەڵمانیا تێوەگلا و لیبیا بێتاوان دەرچوو
پێت تەقینەوەكەی لۆكاربی.. ئەڵمانیا تێوەگلا و لیبیا بێتاوان دەرچوو
لە بارەی تونێلی دەربەندیخان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات لە بارەی تونێلی دەربەندیخان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر