هەناردەکردنی هەنگوینی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد



لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەمەچەشنكردنی ئابووری و پاڵپشتیكردنی جووتیاران و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوار شەممە 11/29، دوو تەن هەنگوینی كوالێتی بەرزی كوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا تەنێك هەنگوین بە بازاڕە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق فرۆشراوە، كە مانگی داهاتوو لە بازاڕەكان بەردەست دەبێت و ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێكی باشی هەنگەوانانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەوڵە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و نووسینگەی سەرۆك وەزیران و كەرتی تایبەت ئەنجامدرا، كە زیاتر لە 200 هەنگەوان تێیدا بەشدارن و نزیكەی 100 هەلی كار دەرەخسێنێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پەیوەندیی نوێ لەگەڵ فرۆشیار و بازاڕەكانی قەتەڕ و وڵاتانی دیكەی كەنداو بە گشتی دروست دەكات. هەنگوینەكەش هی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم دەستپێشخەرییەی كەرتی تایبەت بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەبێتە بنەمایەك بۆ هەناردەكردنی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداودا.

موسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە
پێت موسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا کۆبووەوە
بەهای دۆلار شكا
دوات بەهای دۆلار شكا
پەیوەنیدر