ماڵپەڕی (روسیا الیوم)، باس لە زانیاریی نوێ دەكات لەبارەی تەقینەوە بەناوبانگەكەی “لۆكاربی” كە تێیدا ڕژێمی پێشووی لیبیا تۆمەتباركرا، بەپێی ماڵپەڕەكەش بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی پەیوەندییەكان زانیاریی تەواوی لایە كە ڕەنگە ئەڵمانیا لە تەقینەوەكەدا تێوەبگلێنێت.
ئیدوین بولیی، خاوەنی كۆمپانیای “میبۆ” بۆ پەیوەندییە سیمدار و بێ سیمەكانی سویسری، داوای لە دادوەریی ئەمریكایی كردووە، وەك شایەتحاڵ بانگهێشتی بكەن لە بەرژەوەندی لیبیا، بۆ دادگایی كردنە چاوەڕوانكراوەكەی ئەبو عجیلە مەسعود هاووڵاتی لیبی كە مشتومڕی لەسەرە، لەبارەی ڕادەستكردنی بە دەسەڵاتدارانی ئەمریكایی، بو پێیەی لە كەیسەكەدا تێوەگلاوە.
بە وتەی بولیی:”دەتوانێت بیسەلمێنێت كە بەڵگەكانی پرۆگرامەكان و دەزگا یەكلاكەرەوەكان لە لێكۆڵینەوەكاندا ڕاست نەبوون، ئاڵوگۆ بە (ئێس تی-13) كراوە كە لە تەقینەوەكەدا بەكارهاتووە، ئەو بەڵگەیەش تەنیا لەدوای دادگاییەكە دەسەلمێنرێت”.
ئیدوین بولیی دەڵێت:”كۆمپانیاكەی ئامۆژگاری دادوەریی ئەمریكایی دەكات، شایەتحاڵی زیاتر بانگهێشت بكات، لەوانە ئەفسەران و پسپۆڕان لە پۆلیسی سكۆتلەندا، لەسەر ئەو سكاڵایانەی لەدژییان هەیە، ئەو لەئێستا و لە 11ی تشرینی دووەمی 2020وە پێداچوونەوەی لەگەڵ دەكرێت، بەو پێیەی (ئێس تی-13) بۆ یەكەمجار لە فرانكفۆرت دەركەوتووە، بۆیە خەلیفە ئەفحیمە بەڕێوەبەری وێستگەی ئەمین بێتاوان دەرچوو”.
بولیی پێیوایە:”عەبدولباست مەقرەحی هاووڵاتی لیبی پەیوەندی بە كارەساتەكەی لۆكارییەوە نەبووە، جلوبەرگ و چەتری لە ئەنتۆنی گۆچی خاوەنی كۆگای (ماری” نەكڕیوە و جانتای (سامسۆنایت)ی پێنەبووە لەو گەشتەی كە لە ماڵتاوە چۆتە فرانكفۆرت”.
بولیی ڕایگەیاندووە:”ئەو جانتایە دەكرێت لە فرانكفۆرت بۆ هەر گەشتیارێك دابین بكرێت، لەڕێی لێكۆڵینەوەش لە بەڵگەكانی نێو جانتاكان، گەیشتینە ئەو ئاكامە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا وترا جانتاكە ماددەی تەقینەوەی تێدا بووە لە فڕۆكەخانەی ماڵتاوە و لەسەر ئاسمانی لۆكاربی تەقێنراوەتەوە، لەكاتێكدا هیچ ڕێگرییەك نەخرایەڕوو لە دادگا سەبارەت بە هۆكاری ڕادەستكردنی كەلوپەلەكان”.
لە چوار شەممەی 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1988، فڕۆكەیەكی مەدەنی ئەمریكایی لە فڕۆكەخانەی هیترۆی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە بەرەو فڕۆكەخانەی كینیدی لە نیویۆرك بەڕێكەوت و 259 شەنشینی هەڵگرتبوو، زۆربەی سەرنشینەكان لە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرتەوە لە ئەڵمانیا گەیشتبوونە هیترۆ.
لەناكاو لە دوای 35 خولەك لە بەڕێكەوتن، فڕۆكەكە لە ئاسمان تەقییەوە، پارچەی فڕۆكە سوتاوەكە ئاسمانی شارۆچكەی لۆكاربی تەنی كە دەكەوێتە نزیك شاری دمفریز و گالوای سكۆتەلەندا لە خۆرئاوای ئینگلتەرا.
وێڕای كوژارنی هەموو سەرنشینانی فڕۆكەكە، پارچەكانی فڕۆكەكە لەكاتی كەوتنەخوارەوەیاندا بوونە مایەی خاپوركردنی 21 ماڵ و كوژرانی 11 كەسی تری دانیشتوانی شاری لۆكاربی، بەمشێوەیە كۆی گشتی كوژراوەكان گەیشتە 270 كەس كە زۆربەیان ئەمریكایی بوون.