عێراق گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی عێراق عێراق ڕایگه‌یاند، دۆسیەی هاوسه‌نگكردن و زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌ستۆی وەزارەتی داراییدا نییه‌، بۆیە له‌ئێستادا دۆسیه‌كه‌ نێردراوەتە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئەوەی بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەربکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشتگیری خۆی بۆ ڕه‌چاوكردنی ماف و شایستە داراییه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌ران دوپاتده‌كاته‌وه‌ و دۆسیه‌ی هاوسه‌نگكردن و گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی دارایی نیه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی پێشنیاری كردووه‌ بۆ لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ ٢٤ كه‌ ئاگاداری بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ربكه‌ن بەمەبەستی وه‌رگرتنی داتا و زانیاری پێویست لەبارەی به‌مووچه‌خۆرانەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ پۆله‌كانی (هه‌شته‌م، نۆیه‌م و ده‌یه‌م) وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌مه‌ ئەوەش لەپێناو پاراستنی گروپه‌ كه‌م داهاته‌كاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ئێستادا ڕێكاره‌كان ته‌واوكراون و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی فه‌رمانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەبارەی هاوسه‌نگكردنی مووچه‌ دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد
پێت نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد
هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستاوە
دوات هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستاوە
پەیوەنیدر