بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبەرنەبوونی مەرجی تەندروستی پێویست و پابەند نەبوون بە ڕێكارەیاساییەكان ژمارەیەك شوێن غرامە كران.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمەكانی چاودێریان بەردەوامن لە بە دواداچوونەكانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ، لەبەر نەبوونی مەرجی تەندروستی پێویست و پابەندنەبوون بە ڕێكارەیاساییەكان چەند شوێنێك غرامەكران .
ئاشكراشیكردووە، لە گەڕەكی هەواری شار كارگەیەكی شیرینی و دوو خواردنگەو ماركێتێك و لەگەڕەكی بەرانانیش سۆپەرماكێتێك غرامە كران و ، چەندین شوێنی دیكەش ئاگادار كراونەتەوە .