وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا ریکلامکردن بۆ ئەو چا و قاوانە قەدەغە بکاتكە بە مەبەستی دابەزاندنی كێش یان زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن.
د. سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو چا و قاوانەی کە بەکاردەهێندرێن بۆ کێش دابەزاندن، پێویستە لە رێگەی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان هەبێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.
بەپێی نوسراوێک کە واژووی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و تێیدا هاتووە کە ریكلامكردن بۆ ئەو جۆرە چا و قاوانە بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە راگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نووسراو و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان”
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت:”هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.