كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا



قائیمقامیەتی هەڵەبجە كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بەرنامە نوێیەكە كاری پێدەكرێت.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بۆ خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگاكە ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە 28ی 11ی 2023 کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت بەپێجەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان بەیانیان لە كاتژمێر 7 بۆ 8:30ی بەیانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی نیوەڕوان و شەوانیشدا لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 1ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبێت، دەبێت كارەبای مۆلیدە بدرێت بە هاووڵاتیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەماوەی ئەم مانگەدا پێدانی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و بەهۆی ئەوەشەوە پێدەچێت بڕێكی زۆری پارەی كارەبای مۆلیدە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی سوپای ئیسرائیل ئاشكراكرا
پێت ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی سوپای ئیسرائیل ئاشكراكرا
پەروەردە: ساڵنامەی خوێندن دەگۆڕێت و پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە
دوات پەروەردە: ساڵنامەی خوێندن دەگۆڕێت و پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە
پەیوەنیدر