دوو بانک دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن



بانکی ڕافیدەین و بانکی تی بی ئای عێراقی ڕایانگەیاند، دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەردوو بانکی ڕەشید و بانکی TBI  عێراقی ڕایانگەیاند لە کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەوەوەو بە شێوەی ئۆنلاینو دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشنو و دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەدەستخستنی دۆلار.

هاوکات هەردوو بانکەکە لە ڕێگەی دوو لینکەوە، ڕێنمایی و چۆنێتی خۆ تۆمارکردنیان بڵاوکردۆتەوە بۆ گەشتیاران.

لینکی خۆ تۆمارکردن لە بانکی ڕەشید : https://edollar.rasheedbank.gov.iq/

لینکی خۆ تۆمارکردن لە TBI  بانک : https://tbi.com.iq/ بيع-الدولار-النقدي-للمواطنين/

دۆلار لە بانکی ناوەندی نرخەکەی جێگیرە کە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 132 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام لە بازارەکاندا جیاوازییەکە زۆرە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەر 157 هەزار و 900 دینار بووە.

پەروەردە: ساڵنامەی خوێندن دەگۆڕێت و پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە
پێت پەروەردە: ساڵنامەی خوێندن دەگۆڕێت و پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە
” پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەن بکرێت”
دوات ” پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەن بکرێت”
پەیوەنیدر