نەوتە هەرزانەكەی عێراق لەناو شار دابەش ناكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی میكانیزمی دابەشكردنی ئەو نەوتەی دیاریكرد، كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە نرخی هەرزان “بەرمیلی بە 50 هەزار دینار” بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەنێردرێت و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ناوچە شاخاوییەكان دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سەبارەت بەو بەشە نەوتەی بڕیارە لەبەغداوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە، بڕیار درا لەکاتی هاتنیدا تەرخان بکرێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین”.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار بۆ 200 لیتر بەهەمان میکانیزم.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردوو د. عزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە نەوت بۆ هەرێم بنێرێت و بەرمیلی بە 50 هەزار دینار دەبێت.

 

” پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەن بکرێت”
پێت ” پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەن بکرێت”
کەسێک لە مزگەوتێكی هەڵەبجە دزی لە نوێژخوێنێك دەكات
دوات کەسێک لە مزگەوتێكی هەڵەبجە دزی لە نوێژخوێنێك دەكات
پەیوەنیدر