وتەبێژی حكومەتی عێراق كۆی ئەو مووچانەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات، كە لە دوای ساڵی 2014ەوە پاشكەوت كراون یان بڕاون و نەدراون و دەشڵێت: “مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم هانایان بۆ عێراق هێناوە”.
ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی نیمچە فەرمی عێراق لە زاری وتەبێژی حكومەتی عێراقەوە بڵاویكردۆتەوە، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هەرێم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هانا بۆ حکومەتی عێراق دەبەن و داوا دەکەن مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه دابه‌شبكرێت.
وتووشیەتی، “مامۆستایان دا‌واشیان کردوە بۆ پێدانی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە بەوشیوە بێت، کە بە فلتەری حكومه‌تی کاربەرێکەری هه‌رێمدا تێپه‌ڕنەبێت”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم داوایان كردووە حکومەتی عێراق فشار بخاتە سەر هەرێم بۆ گەڕانەوەی ئەو 33 مووچەیەی لە ساڵی 2014ەوە لێیان بڕاوە و پاشەكەوت كراوە.