دروستکردنی سێیەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەرێم دەستپێدەکات



فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆک لەسەر هەزار هێکتار زەوی دروست دەكرێت و پرۆژەكە دەچێتە قۆناغی دووەمی جێبەجێكارییەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند: “نەخشەسازیی كۆنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، كە پێشتر دانرابوو، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گۆڕانكاری تێدا كراوە و نەخشەیەكی نوێی بۆ دانراوە. ئێستا حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی كردەیی پرۆژەكە، كار لەسەر ئەو نەخشەسازییە دەكات.”
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە دوو قۆناغ رۆژەکە جێبەجێ دەکات، ئێستا کاری نەخشەسازی و پێداچوونەوە بە پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك تەواو بووە و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: “ئەم پرۆژەیە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەكەم پێداچوونەوەیە بە ماستەرپلان و نەخشەی پرۆژەكە، قۆناغی دووەم جێبەجێكردنە بە ڕووبەری هەزار هێكتار زەوی، كە بە گوژمەی 12 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.”
پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، بە هۆی قەیرانی داراییەوە لەڕابردوودا كارەكانی وەستا، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پرۆژەكەی كرد و ڕایگەیاند: “پێویستە دەست بە كاركردن لەو پرۆژەیەدا بكرێتەوە.”
پارێزگای دهۆك یەكێكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەیەكی گرنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی توركیا و سوریایە، كە جووڵەی بازرگانیی و زیادبوونی بەردەوامی دانیشتووانی هەیە. بە تەواوبوونی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆك، گەشەیەكی زیاتری بازرگانی بەخۆیەوە دەبینێت.

جیابوونەوەی ساختە لە عێراق بۆ وەرگرتنی هاوکاری حکومەت
پێت جیابوونەوەی ساختە لە عێراق بۆ وەرگرتنی هاوکاری حکومەت
٢٠٠ بارھەڵگر یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونە ناو غەززە
دوات ٢٠٠ بارھەڵگر یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونە ناو غەززە
پەیوەنیدر