بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی جۆرە هیتەرێك بڵاوکردەوە کە فرۆشیارەکان دەڵێن بە یەك ئەمپێر کارەبا ئیش دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی دەربارەی ئەم هیتەرانە بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “چەندین هاووڵاتی پەیوەندییان کرد و پرسیاریان دەکرد، کە دوکاندارەکان ئەم هیتەرانە دەفرۆشن بە کڕیارەکان و دەڵێن کە بە ئەمپێرێك کارەبا کار دەکات، پاشان بەشى تەکنیک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەدوادچوونى کرد و دەرکەوت ئەو هیتەران (1000) واتن، واتە (4.5) ئەمپێرن، نەک یەك ئەمپێر”.
روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەم هیتەرە لە نمرە یەک ئیش بکات دوو ئەمپێری دەوێت و لە نمرە دوو، ئیش بکات پێنج ئەمپێرى دەوێت.
بە هۆی گرانیی نرخی سووتەمەنییەوە، زۆربەی هاووڵاتییان پەنا دەبەنە بەر هیتەر و سپلیت بۆ خۆگەرمکردنەوە.