هێزو لایەنەکانی ناو چوارچیوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دانان و دیاریکردنی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
داوا بەدوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شه‌وی ڕابردوو هێزەکانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان و ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كان كرا، هه‌روه‌ها ناوی کاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێكران، و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سیستمئی هەڵبژاردن کردووەتەوە و ئه‌وانه‌ی لەکۆبوونەوەکەدا ئاماده‌بوون به كۆی ده‌نگ هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌ك كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌ركه‌كه‌ی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له قۆناغی ئێستادا ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە پێکهاتەی سوننەکان وەرگرتووە و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات و دواتر هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەکاتەوە لەسەر به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له کاتی دیاریكراوی خۆیدا و داواش دەکات كێبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری بێت و تێڕوانینی ڕاست و دروست بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكان دابینبكرێت.
هاوکات، دەربارەی گرفتە هەرێمی و ناوچەییەکان کە لە ئێستادا گەورەترینیان جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئیسرائیلە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای‌کرد بەردەوامی بە ئاگربه‌ستی نێوانیان بدرێت لەپێناو گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و ناردنی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌كان.