کەشناسی هەریمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو، و بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمشەو نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و تەمێکی کەمیش دروست دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ دابارینى بارانى مام ناوەند لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بارینى نمە بارانى بچڕ بچڕ لە سەنتەرى پارێزگاکان تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچە هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات دەبارێت.
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:-
هەولێر 2.2 ملم
شەمامک 0.7 ملم
پیرمام 7.0 ملم
سلێمانى 4.2 ملم
چەمچەماڵ 5.4 ملم
دهۆک 3.1 ملم
زاخۆ 4.8 ملم
هەڵەجە 14.6 ملم
هەڵشۆ 22.8 ملم
خەبات 1.6 ملم
ئاکرێ 8.8 ملم
بامەرنێ 9.4 ملم
مانگیش 3.4 ملم
دەربەندیخان 22.4 ملم
مەیدان 25.6 ملم
دوکان 5.2 ملم
حاجى ئۆمەران 14.8 ملم
پێنجوێن 17.2 ملم
قەڵادزێ 12.0 ملم
باتوفە 4.0 ملم
مێرکەسور 26.0 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خانەقین 0.1 ملم